بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ناسر کەنعانی لە تویتەر نووسی: 70 ساڵ لەمەوپێش، حکومەتێکی نەتەوەیی لە ئێران بە کودەتایەک کە لەلایەن ئەمریکا و بریتانیاوە پاڵپشتی کرا، تێکشکا.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران زیادی کرد: پاڵپشتی لە دیکتاتۆرەکان، دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکان، سەرکوتی بزووتنەوە ئازادی خوازانەکان و ڕێکخستنی کودەتاکان لە هەوڵە دووپاتەکانی سیاسەتی ئەمریکا و بریتانیایە.
Your Comment